بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران،پێداگری کرد لەسەر پێویستی هەنگاونان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەستدرێژی زایۆنیەکان بۆ سەر غەززە و لوبنان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "ستیڤن هیچن" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا سەرۆکوەزیران ،جەختی لە پێویستی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی خۆیان ببینن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەو ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن،بەتایبەت دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە و لوبنان،و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی کە شەڕێکی جینۆسایدییە و پێویستی بە ئیدانەکردن هەیە لەلایەن هەموو جیهانەوە، و پێویستی ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و کە لەلایەن هیچ لایەنێکەوە پێشێل نەکرێت.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان کرا، هەروەها دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ سەردانەکەی سەرۆك وەزیران بۆ شانشینی یەکگرتوو، کە پێشتر بەهۆی پێشهاتەکانی ساڵی ڕابردوو و دۆخی ناوچەکە دواخرابوو.