فایق زیدان و وەزیری پلاندانان کۆمەڵێک پرسی یاسایی پەیوەست بە کارەکانی وەزارەتی پلاندانان تاوتوێدەکەن

سیاسی
  • 6-10-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،و "محەمەد عەلی تەمیم " وەزیری پلاندانان،کۆمەڵێک پرسی یاسایی پەیوەست بە کارەکانی وەزارەتیان تاوتوێکرد.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "محەمەد عەلی تەمیم " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا: لەدیدارێکدا کۆمەڵێک بابەتی یاسایی پەیوەست بە کارەکانی وەزارەت تاوتوێکران.