بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی لە وەزارەتی داد،ئازادکردنی 740زیندانی لە لە هەردوو ڕەگەز،لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە: کە کۆی ئەو کەسانەی لە 1ی ئەیلول تا 30ی ئەیلولی ئەمساڵ ئازاد کراون گەیشتووەتە (740) زیندانی لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ.
ئاماژەی بەوەشدا : زیندانییەکان بڕیاڕی ئازادکردنیان بەهۆی هەڵسوکەوتی باش و دەرچوون لە خولی جۆراوجۆری چاکسازی، و بەپێی ڕاسپاردەی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و ڕەزامەندی دەسەڵاتی دادوەریەوە بووە.