بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دوو حوکمی لەسێدارەدانی لە دژی تیرۆریستێکی داعش و بکوژانی کادیرێکی تەلەفزیۆنی شەرقییە لە پارێزگاکانی سەلاحەددین و زیقار دەرکرد.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە : کە دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین،سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێکی تیرۆریستیدا سەپاند کە سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: تیرۆریستەکە لەگەڵ چەتەکانی تری تیرۆریستی داعش ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بونەتەوە و داوای لە هاووڵاتیان کرد کە پەیوەندیان لەگەڵ دروستبکەن.
بەگوێرەی بەیانناکە : ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی دوو/1، 3، 5، و 7 و بەپێی مادەی چوار/1 یاسای دژە تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرچووە.
لەلایەکی ترەوە هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : دادگای تاوانەکانی زیقار سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو تیرۆریستدا سەپاند بە تاوانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسێک و فۆتۆگرافەرێک کە لە کەناڵی شەرقیە کاریاندەکرد لە ساڵی 2013.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : ئەو دوو تیرۆریستە ئەم تاوانەیان لە شاری موسڵ ئەنجامداوە،و لەکاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەو دوو رۆژنامەنوسە بۆ کەناڵەکەیان .
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟