بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لەم هەفتەیە دەکات.
دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی دووشەممە،ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت،بەڵام لە ناوچەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت،کە لە بەغدا و دیالە و سەلاحەدین ئەنبار، واست، بابل و کەربەلای پیرۆز37 پلە دەبێت، هەروەها لە میسان و دیوانیە و نەجەف و زیقار و موسەننا و بەسرە 39پلە و لە دەهۆک 34 پلە و لە سلێمانی 35 پلە دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : رۆژی سێ شەممە ئاسمان لە سەرجەم پارێزگاکان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی باکور و باشوور، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک بەرزدەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان لە سەرجەم پارێزگاکان ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن،بۆ رۆژی پێنج شەممەش ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.