بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی ئەنبار سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی لە بەشی قوربانیانی تیرۆر لە پارێزگای ئەنبار دەرکرد.
ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە،کە تۆمەتبار بڕە پارەیەکی وەرگرتووە لە بەرامبەر دەرکردنی ناسنامەی خانەنشینی ساختە، ئەوە جگە لە کردنەوەی مامەڵەی خانەنشینی نابنەڕەتی ڕاگیراو بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە.
وەك بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی بڕیارنامەی 160ی ساڵی 1983، بڕگەی1/2 دەرچووە.