هەولێر –INA - فوئاد زەنگەنە
ئەمڕۆ شەممە لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق یاریی لوتكە لەنێوان یانەی هەولێر و یانەی زەوڕا بەڕێوەچوو.
لە یارییەكەدا یانەی هەولێر لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی زەوڕا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
لە خولەكی 19 یاریزان كازم ڕەعد توانی تاكە گۆڵی یانەی زەوڕا تۆمار بكات و هەروەها گۆڵەكەی یانەی قەڵاو مینارە لەلایەن یاریزان شێركۆ كەریم لە خولەكی 72 تۆماركرا.
لە یاری دووەمدا یانەی زاخۆ بە پێنج گۆڵ بێ وڵام لە یانەی كەربەلای بردەوە و گۆڵەكانیش لە خولەكی 24 و 60دا ئەمجەد عەتوان دوو گۆڵی تۆماركرد، ئەیوب نەتاج لە خولەكی 29 گۆڵێكی تری تۆماركرد، كۆستاڤۆی پیشەگەریش لە خولەكی 72 و 80 دا دوو گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد .
هەروەها یانەی قاسم لە یانەی دیالەی بردەوە بە گۆڵێك بێ بەرامبەر وتاكە گۆڵی یارییەكەیش لە خولەكی 68 لەلایەن یاریزان سەیف ڕەشید تۆمار كرا و لەدێڕبی بەغداش، یانەی شوڕتەش لە یانەی تەڵەبی بردەوە بە گۆڵێكس بێ وڵام و گۆڵی یانەی شورتەش لە خولەكی 92 لە لایەن یاریزان محەمەد داوودەوە تۆماركرا، بەم بردنەوەی یانەی شورتە پێشەنگی خولی عێراقی گرتەوە.