بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،بەشی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی حیزبوڵڵا، ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی پەیوەستن بە چارەنووسی بەڕپرسانی حزبەکەوە ڕەتدەکاتەوە.
حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە : هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە لە سەرچاوەکانی ناو حیزبوڵڵا کە پەیوەستن بە چارەنووسی بەرپرسانی حیزبوڵڵا دوای هێرشی دڕندانەی بۆ سەر ناوچەکانی باشوور، و دواهەمینیشان ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەرەنسایە، کە هەواڵەکەی لەسەر لێدوانی سەرچاوەیەکی باڵا بڵاوکردۆتەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : جارێکی دیکە پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئەو هەواڵانە هیچ سەرچاوەیەکیان لەنێوحیزبوڵڵادا نییە، هەڵوێستی ئێمەش لە بەیاننامەی فەرمی پەیوەندییە میدیاییەکانی حیزبوڵڵا دەردەچێت.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی ژمارەیەک ماڵپەڕ، هەواڵی ناڕاست و دەنگۆی بێ بنەما بڵاو دەکرێنەوە کە پەیوەندییان بە باری حزبەکەو ژمارەیەک سەرکردەی باڵای حیزبوڵڵا هەیە.
ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی شەڕی دەروونی و نا ئەخلاقی دژ بە جەماوەری خۆڕاگری لەلایەن ئەو کەسانەوە، کە قەڵەم و زمان و پۆستەکانیان بۆ خزمەتی داگیرکاری زایۆنی تەرخان کردووە.