بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستکەوتی سەرکەوتنی گەورەی لە بواری کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا خستەڕوو، هاوکات ئاماژەی بەوە دەکات کە لە ئەمساڵدا زیاتر لە 100 تیرۆریست کوژراون کە زۆربەیان سەرکردە بوون.
لیوا "تەحسین خەفاجی " سەرۆکی شانەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ئەو سەرکەوتنانەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە بەدەستهاتوون گەورە و نایاب و سەرسوڕهێنەرن،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەماهەنگی و دیدگایەی کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری و بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و دەزگا ئەمنییەکانی ئەنجامدراوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە چوار پارێزگادا 9 کەسی داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشدا : تا ئێستا زیاتر لە 100 تیرۆرست کوژراون، کە زۆربەیان سەرکردەی زۆر مەترسیدار بوون، هەروەكن بەردەوام دەبین لە لێدانی تیرۆر لە هەر شوێنێک بێت.