بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە،وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاند،کە عێراق 13خەزانەی ئاوی لەژێر زەوی هەیە،و 4 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵیش پشت بەو ئاوە دەبەستێت،کە یەدەگەکەی بۆ نزیکەی 5 ملیار مەتر سێجا بەرزدەکاتەوە.
"مەیسەم خەزیەر"بەڕێوبەری گشتی ئاوی ژێر زەوی لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەکە کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی لە هەندێک ناوچە تۆمارکردووە،کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە دوو بۆ هەشت مەترەوە بووە،لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئاوی ژێر زەوی لە یەک ملیۆن دۆنم زیاتر نەبوو بەڵام ئێستادا ٤ ملیۆن دۆنۆمە.
ئاماژەی بەوەشدا : خەزانەکانی ئاوی ژێر زەوی لە عێراق نزیکەی 13 خەزانەی ئاوی ژێر زەوین،توێژینەوەیەکی ستراتیژیش لە وەزارەت پشتڕاستیکردۆتەوە کە نزیکەی 5 ملیار مەتر سێجا هەیە، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ستراتیژی،لە ناوچەی کوردستان و لە دەشتی رەسوبی،بەڵام لە بیابانی ڕۆژئاوا و باشوور،لە یەک ملیار مەتر سێجا تێناپەڕێت.
ڕاشیگەیاند : لە ئەنجامی چاندنی بەروبوومی گەنمدا زیادبوون لە ئاوی ژێرزەوی هەیە.