بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی تۆمارکردنی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سەربە وەزارەتی گواستنەوە،ڕایگەیاند: کە بوومەلەرزەیەک لەسەر سنووری عێراق و ئێران تۆمارکراوە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بومەلەرزەیەک لەسەر سنووری عێراق و ئێران تۆمارکراوە کە بومەلەرزەکە 22 کم لە سنووری عێراقەوە دوورە و 40 کم لە هەڵەبجەوە دوورە
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : بوومەلەرزەکە لەلایەن هاووڵاتیانی نیشتەجێی نزیک لەشوێنی بومەلەرزەکە هەستی پێکراوە.