بەغدا-INA
وەزارەتی ناوخۆ،لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف و دەروازەی قائیم پێشوازی له پێنج هەزار و 693 ئاوارەی لوبنانی دەکات.
ئەمڕۆ شەممه "عەمید میقداد میری" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو ،ڕایگەیاند: لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف و دەروازەی قائیمەوە پێشوازیمان لە پێنج هەزار و 693 ئاوارەی لوبنانی کردوە.
ڕاشیگەیاند : لە 2023-2024دا ڕێژەی دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکانمان بۆ لە 210% تۆمارکراوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : دەست بەسەر زیاتر لە 6.6 تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە، هەروەها 569 تۆڕی ماددەی هۆشبەر کە لەنێویاندا 39 تۆڕی نێودەوڵەتی، لە ساڵانی 2023-2024دا هەڵوەشاونەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە : 74 فەرمانی دەستگیرکردن و 138 سزای لەسێدارەدان و زیاتر لە 500 سزای هەتاهەتایی یەکلابۆتەوە، هەروەك هێزە سنوورییەکان زیاتر لە 6 تۆمەتباریان لەسەر سنوور دەستگیرکردووە.
ئاشکراشیکرد : بەدڕێژایی 200 کم دیوار لەنێوان سنورمان لەگەڵ سوریا دروستکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو : سیستەمێکی کامێرای چاودێری بەدرێژایی سنوور تەواو بووە لەگەڵ دروستکردنی قەڵا و زیاتر لە هەزار کامێرای حەراری بەدرێژایی سنوورەکە دانراون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت : 17 فەرمانگە بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی لە دەرەوەی عێراق کراوەتەوە.