حیزبوڵڵا بە مووشەک سەربازگەیەکی کیانی زایۆنی دەکاتە ئامانج

جیهانی
  • 5-10-2024, 19:30
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ شەممە،موقاوەمەی ئیسلامی حیزبوڵڵا،بۆردومانکردنی سەربازگەی غولانی بە مووشەک ڕاگەیاند.
    حیزبوڵڵای لوبنانی لەبەیاننامەیەکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینی خۆڕاگرمان لە کەرتی غەززە، بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازا  و شەرەفمەند، بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی و لە وەڵامدانەوەی لەشکرکێشی بەربەریانەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر شار و گوندەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی، موجاهیدەکانی موقاوەمەی ئیسلامی بە مووشەک بۆردومانی سەربازگەی معالیە غولانیان کرد.