بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پلاندانان دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێژەی هەڵاوسان لە عێراق ساڵانە لە 3% تێناپەڕێت، ئاماژەی بەوەشدەکات: کە دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و ئەو کەرەستەکانی لە بازاڕەکاندا ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان کردووە.
"عەبدولزەهرا هنداوی " وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان هەندێک جار بوونی گۆرانکاری گەورەی دراوە لە بازاڕ و بازرگانیدا.
ئاماژە بەوە شدەکات کە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە عێراق لە 3% زیاتر نییە.
ڕاشیگەیاند : ئەگەر بمانەوێت ئەم ڕێژەیە بەراورد بکەین لەگەڵ ئەوەی لە هەندێک وڵاتدا هەیە، ئەوە بەراورد ناکرێ، بەو پێیەی زیادبوونی تێیدا هەیە و ،رێژەی 3% لە ژێر ڕۆشنایی واقیعی عێراقی ئاسایی و لۆژیکییە.
لە درێژەی قسەکانیدا "هنداوي"وتی: ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت گرتوویانە بەر سەبارەت بە پاڵپشتیکردنی سەبەتەی خۆراک بە ڕوونی نرخەکانی لە بازاڕە ناوخۆییەکان پاراستووە و ڕێگری لە هەڵاوسان کردووە.
ووتیشی: بەرزبوونەوە لە هەر وڵاتێک ڕێژەی هەڵاوسان زیاد دەکات، بەڵام لە عێراق دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە ،بەهۆی ڕێوشوێنەکانی حکومەتەوە.