بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،گەمارۆدانی تونێلێکی چەتە تیرۆریستییەکانی داعشی،لە ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی - تیایدا ڕایگەیاندووە : لە درێژەی هەڵمەت و بەدواداچوون بۆ ڕاودوونانی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش، هێزێک لە لیوای 43 لە فیرقەی 20 لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا ، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانیان ئەنجامدا
وەک شانەکە لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە : تونێلێک کە ژمارەیەک لە ئەندامانی چەتە تیرۆریستیەکانی داعشی تێدابووە بینراون ، هەروەها ئەم تیرۆریستییانە تەقەیان لە هێزەکەمان کردووە، کە لە بەرامبەردا دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەکانی تەقەکە دراوەتەوە و شوێنەکە لەلایەن یەکەکانی لیوای 43 و هێزێک لە لیوای 44ی هێزەکانی حەشدی شەعبی ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و لە ئێستادا کاردەکەین بۆ دەستگیرکردن و کۆتایی پێهێنان بەم چەتە تیرۆریستیانە.