بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"حەیدەر عەبادی " سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر،ڕایگەیاند: کە سیاسەتی سەرکەوتوو پێشخستنی بەرژەوەندی خەڵکە لەپێش بەرژەوەندی حزبی، ئاماژەی بەوەشدا سازدانی گۆنگرەی هاوپەیمانی نەسر ئامانجی هێنانەدی گۆڕانکاری ڕاستەقینەیە لە پرۆسەی سیاسیدا .
عەبادی لە میانی کۆنگرەی دووەمی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوپەیمانی نەسر، کە زیاتر لە 300 ئەندام ئامادەی بوو، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەوێ رووماڵی دەکرد، وتی : ئامانجی سەرەکی بەستنی ئەم کۆنگرە بریتییە لە گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە تەواوی پرۆسەی سیاسیدا، هەروەها چاکسازی لە دۆخی سیاسی و جوڵاندنی عێراق بەرەو ئایندەیەکی باشتر و کار و خزمەتکردنی بەردەوام.