بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگا ئەمنییەكان لە پارێزگای كەركوك پێكهێنانی تیمێكی كاری ئەمنی بۆ زانینی وردەكاری تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەكەی لە نزیك فرۆشگایەك ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) هاتووە وتیاتیداهاتووە : خزمەتگوزاری ئەمنی لە پارێزگای كەركوك دەستیان كرد بە گرتنەبەری كۆمەڵێك ڕێوشوێن و پێكهێنانی تیمێكی كاری ئەمنی تایبەتمەند بۆ زانینی وردەكاری و بارودۆخی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە نزیك فرۆشگایەك لە ناوچەی موسەڵا، كە بووە هۆی برینداربوونی خاوەن فرۆشگاكە و هاوسەرەكەی،لەگەڵ دوو كەسی تر كە بەهۆی زامداربوونی مام ناوەند گواسترانەوە نەخۆشخانەی كەركووكی گشتی.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمی ئەمنی دوای بەدواداچوون و شیكردنەوە، لەڕێگەی هەندێك بەڵگەی تاوانكارییەوە كە لە شوێنی ڕووداوەكە دەستی بەسەردا گیراوە وگەیشتینە سەرەداوێك، ئاماژەكانی تاوانەكەیان دەستنیشانكردووە.