بەغدا - INA- حەسەن فەواز
ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران حسێن فلامرز ، دووپاتی كردەوە كە سندوقی گەشەپێدان پاڵپشتییەكی بێ وێنەی پێشكەش بە كەرتی تایبەت كرد، هاوكات دوو مەرجی بۆ گەشەپێدانی كەرتی تایبەت دانا.
فلامرز لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پیرۆزبایی لە یەكەم كۆڕبەندی نیشتمانی بۆ كەرتی تایبەت كرد، كە لەلایەن فەرمانگەی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە وەزارەتی بازرگانی، بە هاوكاری لەگەڵ ماڵی حیكمە بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژكاری بەرێوەچوو،ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە ئێمە دەخاتە پێشەوە و لەسەر ڕێگای ڕاستین لە پەرەپێدانی كەرتی تایبەتدا.
فلامرز ڕوونیكردەوە : پێویستە سوود لەو وەشانەی پێش ئێمە لە وڵاتانی دیكە كە پەرەیان بە كەرتی تایبەت داوە و كاربكەین سوودمەند بین بۆ ئەوەی یەك پەنجەرە هەبێت كە بتوانێت ئەوانەی لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن سەركەوتوو بن تێیدا و بۆ پرۆسەكە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بەڕێوە بچێت،بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەو بەرنامەی حكومەتەی كە لەلایەن سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشكەش دەكرێت پشتگیری لە كەرتی تایبەت دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : سندوقی گەشەپێدانی عێراق پاڵپشتییەكی بێ وێنەی بۆ كەرتی تایبەت پێشكەشكرد، بەڵام پێویستمان بە یاسا هەیە، چڕكردنەوەی یاسا و یاسادانان هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ پەرەپێدانی كەرتی تایبەت.
ئاماژە بەوە دەكات كە خزمەتگوزارییە دارایی و بانكییەكان، ئاسانكاری و ئاسانكردنی ڕێكارەكان، و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان هەموویان بەشێكن لە پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت، كە پەیوەستە بە گەیشتن بە دوو مەرج: یەكەمیان سادەكردنی ڕێكارەكانە، دووەمیان كەمكردنەوەی هەوڵە خەرجكراوەكانە.