كۆچبەران لە فڕۆكەخانەی بەغدا زیاتر لە 130 هاوڵاتی لوبنانی پێشوازی لێكرا

ناوخۆ
  • 5-10-2024, 14:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران پێشوازی زیاتر لە 130 هاوڵاتی لوبنانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند.
    لەبەیاننامەیەكی  وەزارەتەكەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كۆچ و كۆچبەران  خاتوو ئیڤان فایق جابرۆ و كادیرانی وەزارەت پێشوازییان لە زیاتر 130 هاوڵاتی لوبنانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرد كە لە فڕۆكەخانەی بەیروتەوە هاتوونە عێراق  بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنیستەكان بۆ سەر لوبنان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ستافی وەزارەتەكە بە هاوكاری هەردوو مەزارگەی پیرۆز لە كەربەلای پیرۆز، خێزانە لوبنانییەكانیان تۆماركرد و خستیانە ناو داتابەیسێكی تایبەتەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ گواستنەوەیان بۆ ئەو شوێنانەی كە بۆ حەوانەوەیان دیاریكراون.