سەرۆك وەزیران پێشوازی لەكردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسڕا دەكات دوای 33 ساڵ لە داخستنی

سیاسی
  • 5-10-2024, 13:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای نزیكەی 33 ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەی سویسرا، پێشوازی لە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا كرد، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە ئەمە هەنگاوێكی گرنگ و قۆناغێكی نوێیە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    لە ربەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە باڵیۆزی نیشتەجێی یەكێتی سویسرا لە عێراق دانیال هۆن كە یەكەم باڵیۆزی وڵاتەكەیەتی دوای كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران پێشوازی لە كردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا كردووە دوای نزیكەی 33 ساڵ لە داخستنی، ئەمەی بە هەنگاوێكی گرنگ و قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات زانی، جەختی لە گرنگی كاراكردنی لیژنە كاری هاوبەشەكان كردەوە ، كە بەشدارە لە هاوكارییە دوولایەنە بەرهەمدارترەكان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی جەختكردنەوە لەسەر خواستی هاوبەش بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەوروپا، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو دۆخە ئەمنییە سەقامگیرەی عێراق شاهیدییەتی، ڕێنێسانسێكی گەشەپێدان كە هەموو كەرتە ئابوورییە گرنگەكانی لەخۆگرتبوو، پاڵپشتیی حكومەت بۆ كارەكان و ژینگەی وەبەرهێنان و دروستكردنی هاوبەشی ئابووری بنیاتنەر.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی سویسڕا جەختی لەوە كردەوە كە كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا بەشدار دەبێت لە بەهێزكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان و یارمەتی بوونی كۆمپانیا سویسڕیەكان دەدات بۆ كاركردن لە عێراق و سوودمەندبوون لە دەرفەتە بەردەستەكانی وەبەرهێنان.
    لە كۆبوونەوەكەدا دەستی لە دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنیستەكان بۆ سەر غەززە و لوبنان، بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری، ڕۆڵی یەكێتیی ئەورووپا لە وەستاندنی ئەم كۆمەڵكوژییە و هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە پێویست بوو بۆ سنوورداركردنی فراوانبوونی ململانێكان، خراوەتەڕوو لە ناوچەكەدا، و ئەو ترس و هەڕەشانەی كە لەسەر ئاسایشی ناوچەكە و نێودەوڵەتی دروستی دەكات .