بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ، دووپاتیكردەوە كە هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ ئاسایشی ئاسمانی عێراق گیراوەتەبەر، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق توانای هەیە چاودێری ئاسمان و بەدواداچوون بكات فڕۆكەی هاتوو و دەرچوو بكات.
ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، گرنگییەكی زۆری بە پەرەپێدانی تواناكانی بەرگری ئاسمانی داوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر گرێبەستێك لەگەڵ كۆریای باشوور واژۆ كرا بۆ خاوەندارێتی سیستەمێكی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو، و ئەمەش پێویستی بە كات هەیە بۆ تەواوكردنی دروستكردنی ئەم سیستەمە.
ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق توانای چاودێریكردنی ئاسمانی هەیە و بەدواداچوون بۆ فڕۆكەكانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون بكات، بەو پێیەی هێزە عێراقییەكان هەموو ڕێكارێكی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناوچەكانی ئاسمانی عێراق بەتەواوی پارێزراو نییە، بەڵكو هەمووی ڕێوشوێنی پێوویستی بۆ دەستەبەركردنی گیراوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشكردووە : فڕۆكە پێشكەوتووەكانی ئێكس 16 و كەی 50 ی كۆریای باشوور و فڕۆكەكانی گواستنەوەی ئاسمانی و سیخوڕی، هێزێكی ئاسمانی عێراق پێكدەهێنن كە بەشدارن لە پاراستنی عێراق و بەرگریكردن لە سەروەرییەكەی.
سەبارەت بە پاراستنی سنورەكان لیوا رەسوڵ جەختی كردەوە كە سەرجەم سنورەكانی عێراق بەباشی پارێزراون بەتایبەتی ئەو سنورەی ئێمە بە سوریا گرێ دەدات،بەو پێیەی ئەم سنورانە بە بوونی سنورەكانی عێراق بە قورسی بەهێزكراون،جگە لە كامیرای گەرمی وئامێری گوێگرتن،ئاماژەی بەوەدا كە سەركردایەتی سەربازی گرنگییەكی زۆربە پاراستنی سنوری عێراق دەدات.
ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەشكرد : كەرتەكانی سوپای عێراق لە پشت سنوورەوەن، جگە لە جێگیركردنی پێنج هێڵی هێزی سنووری، هەروەها ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی و چالاكانە لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن كە لەلایەن هەواڵگرییەوە دەستنیشان دەكرێن، لەڕێگەی بۆسە و بەدواداچوونی وردەوە.