بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە هەوڵەكانی ئاگربەست لە لوبنان و غەززە بەردەوام دەبێت.
عێراقچی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا وتی: ڕاوێژكاری سەبارەت بە ئاگربەست ئەنجامدرا و هیوادارین بگەنە ئەنجامێك، ئاماژەی بەوەشكرد كە دۆسیەی یەكەمی گفتوگۆكان ئاگربەستی غەززە و لوبنانە.
ووتیشی : ئێمە لە هەماهەنگی بەردەوامداین لەگەڵ دۆستانی سووریمان سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە، ئاماژەی بەوە كرد كە حكومەتی قەوارەی زایۆنی تەنیا لە زمانی هێز و شەڕ تێدەگات و بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوان لە لوبنان و غەززە،پێویستمان بە هەوڵی نێودەوڵەتییە بۆ وەستاندنی ئەم تاوانانە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانێكی یەك ڕۆژە لە بەیروتەوە هاتە دیمەشقی پایتەختی سوریا، لەو ماوەیەدا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ لوبنان دووپاتكردەوە.