عومان - INA
دوێنێ لە وڵاتی عومان بەبەشداری (10) یانەی وڵاتانی عەرەبی و یانەی شەترەنجی پێشمەرگەی سلێمانی بەنوێنەرایەتی عێراق بەشداری لەپاڵەوانیەتی یانەكانی عەرەبی لە سەڵتەنەی عومان كرد.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەیەكەم یاری خۆی توانی لەیانەی مەسیرەی عومانی بباتەوە،ئەمڕۆش جەولەی دووەمی پاڵەوانیەتیەكە بەرێوەدەچێت.
ئەسعەد ئیسماعیل ناوبژیوانی نێودەوڵەتی شەترەنج و ئەندامی یەكێتی شەترەنجی عێراق، سەرپەرشتیارو ناوبژیوانی پاڵەوانییەتی شەترەنجی یانە پاڵەوانەكانی وڵاتانی عەرەبی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : شاری سەلالە لەوڵاتی عومان و بەسەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی عەرەب، میوانداری پاڵەوانییەتی یانە پاڵەوانەكانی عەرەب دەكات كە تیایدا یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەشدارەو لەیەكەم یاریدا سەركەوتنی بەدەستهێنا.
هەروەها ئەسعەد گوتی : من وەك سەرپەرشتیارو ناوبژیوانی پاڵەوانێتییەكەم،لەهەمان كاتدا نوێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانیم بەنوێنەرایەتی یانەكانی عەرەبی بەشداری لەم پاڵەوانیەتییە دەكەین بەناوی یانەكانی عێراق.
لەكۆتایی ئەسعەد گوتی : ئومێد دەكەم یانەی پێشمەرگە بتوانێ لەسێ یەكەمەكانی پاڵەوانیەتییەكە بێت وهەم بۆ عێراق وهەم بۆ كوردستان وبۆ شاری سلێمانی ئەنجامێكی گرنگ بەدەست بێنێت.