بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و پلەكانی گەرما لە ژێر 40 پلە لە سەرجەم پارێزگاكان دەكات.
لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە،بە ئاماژەدان بەوەی زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و نەجەف ئەشرەف و بابل و واست و میسان 38 و كەربەلای پیرۆز 37 و دهۆك و هەولێر 34 و نەینەوا و كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار 36 و زیقار، دیالە، دیوانیە، موسەنە و بەسرە 39 پلە.
رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن،ئاماژەی بەوەشكردووە،سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووردا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە ناوچەی ناوەڕاست، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.