ئەمڕۆ خولی ئەستێرەكان.. دێربی بەغداد شوڕتە وتەڵەبە كۆدەكاتەوە و نەورسەكانیش لەهەولێر میوانن

وەرزش
  • 5-10-2024, 10:48
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە چوار یاری لە یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان بۆ قۆناغی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی ئێستا (2024-2025) بەڕێوەدەچێت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  ڕایگەیاند : یەكەم یاری كاتژمێر پێنج و نیوی ئێوارە دەست پێدەكات، یانەی نەورسەكانی زەوڕا لەهەولێر میوانن لە یاریگای فرانسۆ هەریری بە سەرپەرشتی ناوبژیوان كە پێكهاتووە لە یوسف سەعید، میقداد عەقیل، عەلی فازڵ عەزیز، فەید كەریم، و عەلا سەلام، لە هەمان كاتدا یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەربەلا دەكات بەسەرپەرشتی ناوبژیوان سالم عامر ویاریدەدەرەكانی ئەمیر داود و ئومێد یڵماز و لەست فەرحان و ئەحمەد عەسكەر.
    كاتژمێر هەشتی ئێوارە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی یاری دێربی بەغدا لێ بەرێوەدەچێت، كاتێك یانەی شوڕتەی پاڵەوانی خولەكە لە سێ وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ هاوتاكەی  تەڵەبە بە سەرۆكایەتی تیمی ناوبژیوانی كە پێكهاتووە لە واسق محەمەد، ئەكرەم عەلی، كەرار عەبدولكەریم، حامد عەلی، و محەمەد سەڵاح، هاوكات یارییەكانی ئەمڕۆش لە هەمان كاتدا  لەبەغدای پایتەخت لەیاریگا مەدینە هەردوو یانەی دیالە وقاسم رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە،بە سەرپەرشتی ناوبژیوان محەمەد سادق و یاریدەدەرەكانی پێكهاتوون لە سەفین قادر و سۆران كاوە و ئەحمەد جومعە و ئەحمەد كازم.
    جێگای سەرنجە كە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی خولی ئەستێرەكان دوێنێ هەینی دەستیپێكرد و یارییەكانیش بووە هۆی سەركەوتنی یانەی گەرمە بەسەر حدود بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، هەروەها بردنەوەی یانەی كەرخیش بەسەر یانەی  مینا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.