بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم داوای دەستپێكردنی شۆڕشێكی گشتگیری پەروەردەیی لە عێراق كرد.
سەیدحەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: لە ڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا دووپاتی دەكەینەوە كە پڕۆسەی خوێندن بنەمای گەپێدانی بەردەوامە، ئەمەش پێویستی بە پەرەپێدانی چوار پایەكەی هەیە، كە بریتین لە خوێندكار ، مامۆستا و مەنهەج و قوتابخانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە عێراقدا داوا دەكەین شۆڕشێكی گشتگیری پەروەردەیی دەستپێبكات كە یاسای خزمەتگوزاری پەروەردەیی وەك بناغەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سیستەمی پەروەردەیی و چوارچێوەدان بە مافەكان لە چوارچێوەیەكی یاساییدا، پاراستنی قوتابخانە و مامۆستا لە هەر فشارێكی كۆمەڵایەتی و بەخشینی بەرگری كۆمەڵایەتی خێزانی پەروەردەیی كە توانای ئەوەی پێدەدات ئەركی خۆی لە بنیاتنانی نەوەكان ئەنجام بدات و گرنگی بدات بە میلاكاتی پەروەردە بە دابینكردنی ژینگە و ئیمتیازاتی گونجاو بۆیان، جگە لە دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەریاندا.