بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ هەینی،موقاوەمەی ئیسلامی،حیزبوڵڵای لوبنانی ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتی هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو شارۆچکەی یارۆن ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی حیزبوڵڵادا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، تیایدا ڕایگەیاندوە : بۆ پشتیوانیمان لە گەلی فەلەستینی خۆڕاگر لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازا و شەرەفمەندانە و بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی،و لە وەڵامی داگیرکاری بەربەریی زایۆنیەکان بۆ سەر شار و گوندەکان و خەڵکی مەدەنی، موجاهیدەکانمان ئەمرۆ دوا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەربازانی دوژمنی زایۆنی داگیرکەر لە کاتی هەوڵدان بۆ دزەکردن بەرەو شارۆچکەی یارۆن ڕووبەڕوویان بوینەوە .