بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،موقاوەمەی ئیسلامی حیزبوڵڵای لوبنان،بۆردومانی ژمارەیەک سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە چەند شوێن و ناوچەیەکی داگیرکراودا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی ئەو حیزبەدا،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە،تیایدا هاتووە : لە کاتی کۆبوونەوەیەکی سەربازانی دوژمنی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی دوفیف بە مووشەک بۆردومانکراون.
روونیشیکردۆتەوە: کە هێزێکی سەربازانی دوژمنی زایۆنی کردۆتە ئامانج لە کاتی پێشڕەوییان بەرەو بیادر عەدەس لە ڕۆژئاوای یارون، بە موشەکی جیاواز .