بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، بزووتنەوەی بەشائر ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرفراوانی لە بەغدا بۆ پشتیوانی لە غەززە و لوبنان ڕێکخست.
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ لە ناوچەی جادریە لە بەغدا کۆبونەوەیەکی فراوانی جەماوەری لەلایەن بزووتنەوەی لاوانی بەشائر بەسەرکردایەتی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەکە "یاسر مالیکی " بۆ پشتیوانی لە غەززە و لوبنان ڕێکخرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هەزاران لە لایەنگرانی بزووتنەوەی بەشائر لەهۆتاف و دروشمەکانیاندا هاودەنگی خۆیان لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان دەربڕی لە دژی هێرشە دوژمنکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی.
هەر لە بەیاننامەکەدا بزوتنەوەکە ڕایدەگەیەنێت ، کە ئەم کۆبونەوە جەماوەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بزووتنەوەکەیە بۆ پەرۆشیان بۆ دادپەروەری، و هەروەها پشتڕاستی دەکاتەوە کە عێراق هەمیشە لەگەڵ براکانیدا وەستاوەتەوە لە بەرامبەر نادادپەروەری و دەستدرێژیدا .