قەحتان تەها خەلەف: عێراق ڕەخنەی هەیە لەسەر دەستەواژەی "دەوڵەتی ئیسرائیل" چونکە قەوارەیەکی قۆرخکار و هێزێکی داگیرکەرە

سیاسی
  • 4-10-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "قەحتان تەها خەلەف " باڵیۆزی عێراق لە میسر و نوێنەری هەمیشەیی لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق بە نوێنەرایەتی "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە،داوای لە ئەمینداریەتی گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر ئاستی نوێنەرانی وڵاتان ئەنجام بدات، دوای ئەوەی ناوچەکە هەڵکشانی مەترسیدار دۆخی نائاسایی بەهۆی  هێرشە دووبارەکانی و بەئامانجگرتنی برایانمان لە لوبنان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە،کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان ئاوارەن.
    ڕاشیگەیاند : کە لوبنان پێویستی بە هاوکارییەکی زۆر هەیە بۆ دابینکردنی شوێنی حەوانەوەی ئەو ئاوارانەی کە پێویستیان بە  پاڵپشتی فریاگوزاری و مرۆیی و پزیشکی لە هەموو ئاستەکاندا هەیە.
    جەختیشی لەوە کردەوە  کە کۆبوونەوەکە هاودەنگی تەواو لەلایەن هەموو وڵاتانی عەرەبی لەخۆگرتبوو و بڕیارێکی گرنگ دەرچوو کە لەگەڵ داواکارییەکاندا بێت و پێویستە بە ڕوونی و ڕاشکاوانە لەگەڵ لوبنان بوەستین.
    ڕوونیشی کردەوە: کە بڕیارەکە چەند خاڵێکی گرینگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە داواکاری و پرساندنی  لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وەستاندنی دەستدرێژیی زایۆنیەکان و ڕێزنەگرتن لە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان،هاوکات هاندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا هێرشە دوژمنکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێنن، هاوکات پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری بۆ ئاوارەکانی لوبنان.
    "قەحتان تەها خەلەف " باڵیۆزی عێراق لە میسر و نوێنەری هەمیشەیی لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ووتیسی : بڕیارەکە پاڵپشتیکردنە لە حکومەتی لوبنان و هەوڵدان بۆ  ڕێگری لە فراوانبوونی شەڕ و ئاوارەبوونی زیاتر لە ئەنجامی ئەم شەڕە.
    خەلەف ئەوەشی خستەڕوو: کە عێراق ڕەخنەی لە بارەی باسکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل هەیە، چونکە قەوارەیەکی قۆرخکارە و هێزێکی داگیرکەرە،کە زەویەکانی فەلەستین و خاکە پیرۆزییەکانی موسڵمانان کە قودسە داگیری کردوە، عێراقیش لەم ڕوانگەیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم کیانەدا دەکات.