بەدواداچوون -INA
ئەمرۆ هەینی "ڕەجەب تەیب ئەردۆگان" سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: هەرکەسێک چەک بۆ قەوارەی زایۆنی دابین بکات، بەشدارە لە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و لوبنان.
"ئەردۆگان" لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە، ڕایگەیاند : هەرکەسێک چەک بۆ قەوارەی زایۆنی دابین بکات، بەشدارە لە دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان،ئاماژەیە بەوەشدا کە تورکیا هیچ هەوڵێکی ناوبژیوانی نەداوە بۆ کەمکردنەوەی ململانێکان،بەڵام قەوارەی زایۆنی هەموو هەوڵەکانی نێوەندگیری پشتگوێ خستووە.
ئەردۆگان ووتێسی : قەوارەی زایۆنی هەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر براکانمان لە فەلەستین و لوبنان و پەرە بە فروانکردنی بازنەی ململانێکان دەدات، ڕوونیشیکردەوە : کە ڕۆژئاوا چەک بۆ قەوارەی زایۆنی دابین دەکات کە ئەو قەوارە بەکاری دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ لە غەززە و لوبنان.