بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"عامر جابری " بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی ، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)دووپاتی کردەوە : که گۆڕانکاری بەڕچاو لە پلەکانی گەڕما هەیە و ئاراستەکەی بەرەو دابەزینە و هیچ ئاماژه یەک نی یە بۆ بەڕزبوونەوەی زۆر له ڕۆژانی داهاتوودا ،ئەوەش دەریدەخات کە عێراق وەڕزی هاوینی به جێهێشتووه.
جابری ووتیشی : عێراق پێش 1ی تشرینی یەکەم وەرزی هاوینی بەجێهێشت و چۆتە ناو وەرزی پایزەوە، لە ئێستادا گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا لە نێوان پلەکانی بەرز و نزمیدا هەیە، هەروەها گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەبەرەو دابەزین لە پلەکانی گەرمادا هەیە، و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا.