بەدواداچوون -INA
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ،ئەمرۆ هەینی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەلەکردن لە بەکارهێنانی یەکەمین پشکنینی دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: کە ڕێگەیداوە بە بەکارهێنانی فریاگوزاری بۆ پشکنینەکەی کۆمپانیای Abbott Molecular Inc ،ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشیەکە ڕێگە دەدات بە چارەسەرکردن و چاودێری لە کاتی خۆیدا، هەروەها کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە : کە ئەفریقا هێشتا توانای سنوورداری هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ حاڵەتە گومانلێکراوەکانی ئاوڵەی مەیمون.
لای خۆیەوە، دوێنێ پێنجشەممە،سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکان لە یەکێتی ئەفریقا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە "ناوچەکەیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە 866 حاڵەتی مردنی تۆمارکردووە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە کە 16 وڵاتی ئەفریقای گرتووەتەوە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە،لە 14ی مانگی ئابی ڕابردوودا،ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی (ئاوڵەی مەیمونی) لە ئەفریقا ڕاگەیاند،و بە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی جیهانی ناساند.