بەغدا-INA
"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە چاودێری سەلامەتی ستافی دیپلۆماسی لە بەیروت و دیمەشق دەکات.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە :- "فواد حسێن" جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری کونسوڵی پەیوەندیدار لە نوێنەرایەتییەکانمان ئەنجامدا.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : بەپێی ڕێنماییەکانی "فواد حسێن" جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، وەزارەتی دەرەوە لە ڕێگەی شانەی قەیرانەکان کە پێکهێنراو، بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی ڕۆژانە لەگەڵ باڵیۆزخانەکانمان لە بەیروت و دیمەشق بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دیبلۆماتکاران و هاوڵاتیانی عێراقی ، ئەو عێراقیانەی کە کۆمەک و هاوکاری ئاوەرەکان دەکەن ،هەروەها دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەوان و سەلامەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی سەلامەتی کارمەندە دیپلۆماسیەکان کە ماندوو نەناسانە کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی چاودێری و خزمەتگوزاری پێویست بۆ ئاوەرەکانی ناوچەکانی شەڕ.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : وەزیری دەرەوە ستایشی پێشکەشکردنی ئەو خزمەتانە کرد و هەوڵەکانی ستافەکەی لەم هەلومەرجە سەختەدا بەرز نرخاند، دووپاتیکردەوە لە بەردەوامی خەمی وەزارەت بۆ سەلامەتی فەرمانبەران و کۆمەڵگای عێراقی نیشەجێی لوبنان، و ئامادەیی تەواویشی بۆ ئاسانکاری و پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بۆیان دووپاتکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ،وەزارەت بەڵێنیدا : کە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیانی عێراق بکات لە هەموو هەلومەرجێکی سەختدا،هەروەها لەڕێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانییەوە پشتیوانی تەواویان بکات.
لە خوارەوە ژمارە فریاگوزاریەکان دەخەینەڕوو کە لە کاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە دەکرێت:
باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە بەیروت:
0096178919886
باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دیمەشق:
00963113341290
00963113341299
009631