عەوادی: حکومەتی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 4-10-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ هەینی"باسم عەوادی" وتەبێژی حکوومەتی عێراق دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیەکان دووپاتدەکاتەوە.
    "عەوادی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : رژێمی داگیرکەری زایۆنی بەردەوامە لە ئەنجامدانی کوشتار و  تاوانکاری و جینۆساید لە دژی گەلی فەلەستینیمان، بە ئەنجامدانی تاوانێکی تری نوێ ، کە بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنیە لە کەمپی توڵ کارم لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
    عەوادی لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە:  تاوانەکانی ڕژێمی شەڕانگێز تاوانن دژ بە مرۆڤایەتی،و  ئامانجی فراوانکردنی شەڕە ،ئەوەش لە ڕاستیدا نیشانەی بێ هەڵوێستی و بێدەنگی و بێ دەسەڵاتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە  لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی ڕوو دەدات، بەتایبەتی دوای ئەوەی شەڕەکە فراوانتر بوو و ئاگری شەڕەکە گەیشتۆتە لوبنان و زیانگەیاندن بە گەلی برامان لەو وڵاتە .
    "عەوادی " بانگەوازی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ دەنگی ئازاد و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە جیهان، بۆ شەرمەزارکردنی ئەو دەستدرێژییە و ئەو کەسانەی کە پارێزگاری لەو دەستدرێژیە دەکەن .
    "عەوادی" داوای حکومەتی عێراقی جارێکی تر خستەڕوو :  کە پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی دەکات بۆ وەستاندنی ئەم دەستدرێژیانە  و کۆتاییهێنا  بە داگیرکاری، هەروەك عێراق بەردەوام دەبێت لە  دابینکردنی یارمەتی بۆ براکانی  لەفەلەستین و لوبنان، و پشتیوانی لە خۆڕاگری قارەمانانەیان.