وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە تەنیا شوێنە سەربازییەکانی قەوارەی زایۆنیمان کردۆتە ئامانج

جیهانی
  • 4-10-2024, 16:47
  • +A -A

    بەدواداچوون -INA 
    ئەمرۆ هەینی "عەباس عێراقچی " وەزیری دەرەوەی ئێران،ڕایگەیاند : کە بۆردومانەکەی ئێران تەنیا شوێنە سەربازییەکانی کیانی زایۆنی کردۆتە ئامانج.
    "عێراقچی" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، دوای دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک بڕڕی،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی دەکرد ، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە هەوڵەکانی لوبنان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی ئەو قەوارەیە، لەو بارەیەوە گفتوگۆیی باش هەبوە لەگەڵ سەرۆک میقاتی و بڕڕی و بیروڕامان لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی لوبنان ئاڵوگۆڕ کرد بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران شانبەشانی لوبنان و بەرەی موقاوەمە دەمێنێتەوە و دڵنیاین کە تاوانەکانی ئەو قەوارەیە شکست دەهێنن، و دڵنیاین کە لوبنانییەکان و خەڵکەکەی سەردەکەون.
    لەدرێژەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی يێران ووتیشی : ئامادەبوونی من ئەمڕۆ لە بەیروت لە ژێر ئەم هەلومەرجە سەختەدا باشترین بەڵگەیە کە ئێران لەگەڵ حیزبوڵڵا  وەستاوە، هەروەها هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو قەوارەیە بە پێی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگرییەکی ڕەوای خۆی بووە، ئەمەش ئاماژە بۆ ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی هێرشەکەی دەستپێنەکرد و ئەوەی ئێمە کردمان لە وەڵامدا بوو،خاکی ئێران و باڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق و بەرژەوەندییەکانی ئێران کراونەتە ئامانج ، ئێمە تەنیا ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی قەوارەی زایۆنیمان کردۆتە ئامانج.
    ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر ئەو قەوارەیە هەر هەنگاوێک لەدژی ئێمە بگرێتەبەر، وەڵامدانەوەی بەهێزترمان دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشدا : کە دۆخی ئێستای لوبنان نائاساییە، و سەردانەکەشم ڕۆتینی نییە لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان قسەم کردووە و ڕاوێژکردنمان لەگەڵیاندا بەردەوامە.