بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای دژە تیرۆر ئامادەیی خۆی بۆ هەر ئەرکێک نیشاندا کە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە پێی دەسپێردرێت،هاوکات تەواوی ئامادەکاری دەزگاکەیان خستەڕوو بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێک لە هەر بارودۆخێکی جیاوازدا.
"سەباح نوعمان" وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:دوای ئەوەی دەزگاکە ئەرکەکانی دەزگاکە لەلایەن فەریقی ڕوکن "کەریم تەمیمیەوە" گرتە ئەستۆ، دەزگاکە پەرەی بە خۆیەوە بینی و لەڕووی پەرەپێدانی تواناکانی دەزگاکە بەپێی ئەو ئەرکانەی کە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە پێیان سپێردراوە.
ڕاشیگەیاند: کە هێزەکە توانای ئەوەی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەحەددیاتەکان.
ئاماژەی بەوەشدا: کە دەستیان کردوە بە پەرەپێدانی توانا تەکنیکی و تەکنەلۆژییەکان کە دەبێتە ئاسانکاریکردن بۆ ئەرکی دەزگاکە لە نەهێشتنی تیرۆریستییەکان،هەروەها دڵنیابوون لەوەی کە دەزگاکە ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک کە ڕەنگە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە پێی بسپێردرێت.
"سەباح نوعمان" ووتیشی: ڕێگایەکی زۆر دوورمان بڕیوە لە پەرەپێدانی کەرەستەی تەکنیکی بۆ کاری هەواڵگری لە دەزگای دژە تیرۆر، هەروەها پەرەپێدانی سیستەمێکی پەیوەندی مۆدێرن بۆ هەماهەنگی و کارکردن لە نێوان یەکەکانی دەزگاکەدا.
لەو ڕوانگەیەشەوە ئاماژەی بە هەماهەنگی توانا مرۆییەکان لەگەڵ تایبەتمەندی تەکنیکی کە لە بوارەکانی هەواڵگری و پەیوەندییەکان کاردەکەن خستەڕوو.
ڕوونیشیکردەوە : دەزگاکە لەماوەی کۆتاییدا کاریان کردووە بۆ باشترکردنی تواناکان و پێداویستییە لۆجستییەکانی یەکە خزمەتگوزارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چ لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی شەڕ و چ لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، هەروەك پاڵپشتی لۆجستی باشتر کراوە لە بواری ڕاهێنانی یەکەکانی خزمەتگوزاری،و ئەو شوێنانەی کە ئەندامانی تیمەکانی دژە تیرۆر تێیدا هەن.