حیزبوڵڵا بە مووشەکی قورسی بورکان ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و سەربازانی دوژمنی زایۆنی لە شاری سەع سەع دەکاتە ئامانج

جیهانی
  • 4-10-2024, 16:45
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ هەینی ،حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە بە مووشەکی قورسی بورکان کۆمەلێک ئۆتۆمبێلی سەربازانی دوژمنی زایۆنی لە سەع سەع کردۆتە ئامانج.
    موقاوەمەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا  بڵاویکردەوە : کە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینی خۆڕاگرمان لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری و شەرەفمەندانەی بەرەکەمان ، بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی و وەڵامدانەوەی لەشکرکێشی بەربەریانەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر شار و گوندەکان و خەڵکی سڤیل، موجاهیدەکانی موقاوەمەی ئیسلامی ئەمڕۆ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و سەربازانی دوژمنی ئیسرائیلیان لە سەع سەع بە مووشەکێکی قورسی بورکان کردە ئامانج.