بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وادەی دەستپێکردنی حەوتەمی وەجبەی هاوکاری کۆمەڵایەتی دیاریکرد.
"نەجم عەقابی " وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستپێکردنی وەجبەی حەوتەمی هاوکاری کۆمەڵایەتی پەیوەست بە تەرخانکردنی پارە وەک هاوکاری کۆمەڵایەتی دەستپێدەکات.
سەبارەت بە بۆچوونی وەزارەتی کار لەبارەی مانەوەی کرێکارە لوبنانیەکان"عەقابی" ڕوونیکردەوە : کە زۆر بڕیار هەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پشتیوانی لە لوبنان، لەوانە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران بۆ ڕێگەدان بەهاتنە ناوەوەی لوبنانیەکان بە ڤیزەی بێبەرامبەر،و ئەوانەی کە ڤیزاکەیان بەسەر چووە ، بەهۆی ئەو هەلومەرجەی ئێستایی لوبنان، ڕێگەیان پێدراوە لە عێراق بمێننەوە.