بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ هەینی،حیزبوڵڵای لوبنانی کوژران و برینداربوونی چەندان سەربازی دوژمنی زایۆنی ڕاگەیاند.
موقاوەمەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستینیمان لە کەرتی غەززە و پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازایانە و شەرەفمەندانە، لە بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی و لە وەڵامدانەوەی لەشکرکێشی بەربەریانەی زایۆنی بۆ سەر شارە و گوندەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی،موجاهیدەکانی موقاوەمەی ئیسلامی هێزێکی ئۆتۆمبیل و سەربازانی دوژمنیان لە دەشتی مەڕون کردە ئامانج.