بەغدا-INAلیژنەی پشکنینی یاریگاکان بۆ یانەکانی خولی نایاب و پلە یەکی یاریگاکان،سەردانی پارێزگای زیقاریان کرد و یاریگای نێودەوڵەتی ناسریە و یاریگای سوق و شیوخی تیپی یانەی فورات و یاریگای شەترەی یانەی غەرافیان بەسەر کردەوە.
یەکێتی تۆپی پێ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە: کە لیژنەکە پێداچوونەوەی بە سێ یاریگاکەدا کردووە، و سەرسامی خۆی بۆ یاریگای نێودەوڵەتی ناسریە دەربڕی،و یەکەمجارە دوای کردنەوەی لە ماوەیەکی کورت لەمەوبەر پەسەند بکرێت ، بەو پێیەی هەموو تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکانی تێدا هەیە.