بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ هەینی ،سەید"عەلی خامنەیی " ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی لە ئێران، دووپاتی کردەوە کە ئێمە بە هێز و بەبڕیارێکی تەواوەوە ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی قەوارەی زایۆنی دەبینەوە،هاوکات ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین مافی تەواوی هەیە کە لە دژی داگیرکەری زایۆنی ڕاپەڕێت.
سەید خامنەیی لە وتارێکدا بۆ گەلی ئێران، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە،ڕایگەیاند: هەموو گەلێک مافی خۆیەتی بەرگری لە سەروەری و یەکگرتوویی خۆی بکات و دوژمنانی نەتەوەی ئیسلامیش هەمان دوژمنی عێراق و فەلەستین و لوبنان و میسر و یەمەنن، بە ئاماژەدان بەوەی کە خەڵک دەبێت سەرنج بدات لە مەترسیی قەوارەی زایۆنی، و دوژمن لە شەڕی ناوچەکەدا شەڕی دەروونی بەکاردەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا : سیاسەتی دوژمنان لەسەر بنەمای چاندنی دووبەرەکی و ناتەبایی لەنێو موسڵمانانە، بۆیە هاودەنگی لەنێوان میللەتی ئیسلامیدا وا دەکات بتوانن بەسەر دوژمناندا سەرکەوتن بەدەستبهێنین .
ووتیشی : لافاوی ئەقسا جولانەوەیەکی ڕاست و مافی گەلی فەلەستین بوو لە دژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی.
سەید خامنەیی ڕوونیشێکردەوە : کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لوبنان و حیزبوڵڵای لوبنان تاوانبار بکات کە بەرگری لە غەززە و دۆزی فەڵەستین دەکەن ئەگەر سیاسەتی زایۆنی لە وڵاتێکدا سەرکەوتوو بێت، واتە دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی وڵاتێک،دەچنە وڵاتێکی تر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەنگاوی هێزە چەکدارەکانمان لە پشتیوانیکردنی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یاساییە و شەرعیەتی تەواوی هەیە.
سەید"خامنەیی " لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو هێزو توانایەکەوە ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی قەوارەی زایۆنی دەبینەوە و ان شاءاللە بەم زووانە دوورخستنەوەی قەوارەی ڕیسواکراو لە گۆڕەپانی وجود دەبینن و ئاماژەی بەوەدا کە شەهید سەید نەسروڵڵا ئاڵای موقاوەمەی هەڵگرتبوو.