وەزارەتی بازرگانی لە بەرنامەیەکی نوێدا کارتی یەکگرتوو و کارتی بەشەخۆراک یەک دەخات

ناوخۆ
  • 4-10-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ هه‌ینی ،وەزاره‌تی بازرگانی ڕایگەیاند، کە له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كار به‌ شێوازی نوێی كارتی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ كاغه‌زه‌وه‌ بۆ ئه‌لیكترۆنی ده‌گۆڕێت، ئەوەش دەخاتەڕوو کە كاركردن به‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستی پێ كردووه‌.
    لەوبارەیەوە "ستار جابری" بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستی كرد به‌ گۆڕینی پسووله‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له‌ شێوه‌ی كاغه‌زییه‌وه‌ بۆ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی، هاوكات تۆماركردنی نوێ و جیاكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه و گۆڕینی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ڕاگرت.
    "جابری"ڕاشیگەیاند : کە كاركردن به‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ له‌ پارێزگاكانی (به‌غداو نه‌جه‌ف و كه‌ركووك و دهۆك)  ده‌ستی پێكردووه‌.
    ‌ووتیشی: كارته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ هه‌مان زانیارییه‌كانی پسووله‌ كاغه‌زه‌كه‌یان تێدا هه‌ڵگیراوه‌ و بۆ له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ سه‌ردانیكردنی بنكه‌ و لقه‌كانی پسووله‌ی خۆراك،به‌ڵگه‌كانیان به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار بكه‌ن.
    "ستار جابری" جه‌ختی لەوە كرده‌وه‌ کە نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراق ‌ نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س دەگرێتەوە‌ و ئێسته‌ به‌رنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بۆ كارپێكردن ئاماده‌یه‌.
    ڕوونیشیکردەوە : کە ئه‌م سیسته‌مه‌ ڕاستییه‌كان له‌ باره‌ی زیندوو و مردووان ئاشكرا ده‌كات، بۆ له‌مه‌ودوا كه‌سانی مردوو ناویان ده‌سڕێته‌وه‌ و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان نامێنێت.