بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : کە سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەکانی باکور،هەروەها لە ناوەڕاست و ناوچەکانی باشوور نزیکە دەبێت لە ڕۆژنی پێشوو،هەروەك : بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و کەربەلا و بابل و دیالە و سەلاحەدین و دیوانیە 37 پلە دەبێت،لە نەینەوا و کەرکوک 35 پلە و لە میسان و نەجەف و موسەننا و بەسرە 38 پلە و لە زیقار 39پلە دەبێت.
وەک دەستەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی لە هەموو ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکوور،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەکە ڕوونیشیکردۆتەوە : کە بۆ ڕۆژی سێ شەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکوور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.