دەستەی باڵایی حەجی عێراق داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی بەشێک لەو کەسانە دەکات کە ناویان لە تیرۆپشکی وەرزی حەجی داهاتوو دەرچووە

ناوخۆ
  • 4-10-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی،دەستەی باڵای حەج و عومرە رایگەیاند: کە پێویستە کەسە بەتەمەنەکان کە ناویان لە تیروپشکی حەج  دەرچووە بەزووترین کات سەردانی نوسیگەکانیان بکەن.
    دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوو یەتی،تیایدا هاتووە :دەستەی باڵای حەج و عومرە داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە لە چوون بۆ خاکی پیرۆزدا ناویان هەیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی 2026 زایینی ئەوانەی کە  تەمەنیان گەورەیە و براوەی  60%ی تیروپشکی حەج بوون، پێویستە بەزووی سەردانی نووسینگەکانیان بکەن لە بەغدا و پارێزگاکان.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-پێویستە کەسەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئامادەبێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان،بەڵگەنامە فەرمیەکانی پێ بێت وەک  (کارتی نیشتمانی، کارتی نیشتەجێبوون، و پاسپۆرتی کارا) کە لە ڕۆژی شەممە 5/10/2024 دەتوانن سەردانی نوسینگەکان بکەن تاوەکو 16/10/2024.