وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیروت

جیهانی
  • 4-10-2024, 13:48
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ هەینی،عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان.
    ئاژانسی هەواڵی لوبنانی بڵاویکردەوە، کە وەزیری دەرەوەی ئێران بە فڕۆکەیەکی ئێرانی گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەریری لە بەیروت.
    لەوبارەیەوە "ئیسماعیل باقائی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە فڕۆکەخانەوە ڕایگەیاند: هەموو کەسێک لە ناوچەکە دەبێ درک بەو دۆخە مەترسیدارە بکات کە ڕووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە و کاردانەوەکانی لەسەر داهاتوو.
    هەروەك دەشڵێت: وەفدەکەمان بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە ودوو ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی مانگی سوور لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان کۆدەبنەوە .
    ئاماژەی بەوەشدا : کە 10 تۆن خۆراک و دەرمانیان بۆ لوبنان هێناوە، وەک بەشێک لە هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران.
    ووتیشی : هەڵوێستی ئێران لە هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئازا لوبنان پتەوە، و دەبێت هەموو ناوچەکە درک بەو جددیەتەبکات.