حیزبوڵڵا بە زنجیرەیەک مووشەکی فادی ٢ بنکەی ناشری لە ڕۆژهەڵاتی حەیفا کردە ئامانج

جیهانی
  • 4-10-2024, 13:45
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    شەوی ڕابردوو حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، بنکەی ناشری لە ڕۆژهەڵاتی حەیفا بە زنجیرەیەک مووشەکی فادی 2 کردۆتە ئامانج.
    لە بەیاننامەیەکی موقاوەمەی ئیسلامی حیزبوڵڵا دا هاتووە : بۆ پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستینیمان لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی بوێر و شەرەفمەندانە، لە بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی و لە چوارچێوەی زنجیرەی هەڵمەتەکانی خەیبەر و لە وەڵامی بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن دوژمنی زایۆنیەوە ئەنجامدراون، موقاوەمەی ئیسلامی بە زنجیرەیەک مووشەکی فادی 2ی بنکەی ناشری لە ڕۆژهەڵاتی حەیفا کردە ئامانج.
    لەبەیاننامەکەی موقاوەمەی ئیسلامی حیزبوڵڵا دا هاتووە: موقاوەمەی ئیسلامی بە ئامادەیی دەمێنێتەوە بۆ بەرگری لە وڵاتەکەی و گەلی سەربەرز و ستەملێکراوەکەی و درێغی ناکات لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دوژمن .