بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند: ئەفسەری هەواڵگری لیوای 42 لە سوپا دەستبەسەر كراوە و فەرماندەكەش دوورخراوەتەوە لە پەیوەند بە ڕووداوەكەی زغیتون.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو ڕێوشوێنانەی سەبارەت بە ڕووداوەكەی زغیتون لە كەركوك گیراوەتەبەر بریتی بوون لە دەستبەسەركردنی ئەفسەرەكەی هەواڵگری لیوای 42 و دورخستنەوەی فەرماندەی لیواكە لە پەیوەند بە ڕووداوەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئەنجامدا دەستەیەكی لێكۆڵینەوە لە دژی ئەو ئەفسەرە هەواڵگرییە پێكهێنرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری گەیشتنی وەفدێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكان روكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، بە شوێنی ڕووداوە تاوانكارییەكەی ناوچەی زغیتون لە شاری كەركوك ڕاگەیاند.