حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە قەزای كرمە لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام دەدەن

ئەمنی
  • 3-10-2024, 21:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە قەزای كرمە لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەش لە فەوجە حەوتی كرمە لە چوارچێوەی پێكهاتەكانی فەرماندەیی حەشدی شەعبی بۆ پارێزگای ئەنبار، لەگەڵ لیوای 27 لە حەشدی شەعبی ، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری ورد بووە كە لەلایەن هێزە هاوبەشەكەوە دەستیپێكردووە،و تیایدا توانیویەیانە بۆمبی تەقەمەنی جۆراوجۆر (مووشەك ) لە ناوچەی لەهیب لە قەزای كرمە بدۆزنەوە.
    تەئكیدیشیكردەوە: هێزی جێبەجێكار سەركەوتوو بووە لە هەڵگرتنەوەی ئەو كەرەستانەی كە پێشتر ئاماژەیان پێكراوە بۆ ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنی لەلایەن تیرۆریستانەوە و بە شێوەیەكی كۆنتڕۆڵكراو لەناویان بردوون.