لیوا رەسوڵ: سەدان تۆن یارمەتی پزیشكی و خۆراك بۆ غەززە و لوبنان نێردراوە

ئەمنی
  • 3-10-2024, 20:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوا یەحیا رەسوڵ، تەئكیدیكردەوە: لە ناردنی هەزاران تۆن یارمەتی پزیشكی و خۆراكی بۆ غەززە و لوبنان، لەنێویاندا ئەمبوڵانس.
    لیوا رەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی بەردەوامی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، بە هاوكاری گەلی لوبنان لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەی كە بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكار زێدان عەتوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و كەرتییەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لوبنان، سەدان تۆن یارمەتی مرۆیی و پێداویستی خۆراك نێردراوە، نەخۆشخانەكان كەرەستەی پزیشكی و ئەمبولانسیان بۆ دابینكراوە و پێنج فڕۆكەی پڕ لە پێداویستی پزیشكی كە بەشدارن لە ڕزگاركردنی ژیانی خەڵك ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی باركراو بە كەرەستەی فریاگوزاری، وەك خێمە و هەندێك كەرەستە كە ئازاری ئاوارەكان كەمدەكاتەوە، نێردراوە، هەروەها بڕێكی زۆر هاوكاری فریاگوزاری بۆ گەلی فەڵەستین لە غەززە نێردراوە.
    وتیشی:  هەموو كەرەستەكان لەڕێگەی مانگی سووری عێراقەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەوڵەتی لوبنان و مانگی سووری لوبنان نێردراوە.